ژاپۆن 11 ئەمبۆلانسی دایه ته‌ندروستیی دهۆك
(هه‌مزه ڕه‌زیكی) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتییی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق و، (د. عه‌لی سندی) وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێکەوە سه‌ردانی پارێزگای دهۆكیان كرد؛ باڵیۆزی ژاپۆن له‌و سه‌ردانه‌دا 11 نەخۆشکێشی ژاپۆنکردی پێشکەش بە ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك کرد؛ ئەو ١١ نەخۆشکێشە، بایی 590هه‌زار دۆلارە.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك دەڵێ: "ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگ بوو، چونكه ئه‌و نەخۆشکێشانه خزمه‌تێكی گەورە به خه‌ڵكی دهۆك و ئاواره‌كان ده‌كات و، باری ته‌ندروستیی دهۆك سووک دەکا؛ وا ئێستا دهۆک زیاتر له 20 كه‌مپی په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی لێیە."
(هه‌مزه ڕه‌زیكی) گوتیشی: "باڵیۆزی یابان ڕایگەیاند هه‌رێمی كوردستان له جیاتی گشت جیهان شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌كات، بۆیه ئه‌ركه له‌سه‌ر گشت لایه‌ك هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن؛ گوتیشی ئاگادارین كه زۆربه‌ی ئاواره‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستاندانە، زۆرینەیشیان له پارێزگای دهۆكدا نیشته‌جێ بوونه بۆیه وڵاتی یابان هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات."
