جۆ بایدن پـیرۆزبایی لە بارزانی دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی پـێشمەرگە لە شەنگال
هەردوو ڕێبەر ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە بەشێـکە لە هەڵمەتێـکی نەخشەبۆدانراو بە مەبەستی زیادکردنی فشارەکان لەسەر داعش لە ناوجەرگەی ئەو شوێنانەی داگیری کردوون و هەروەها بڕینی ڕێگای نێوان موسڵ و ڕەققە. جەختیان لەوەش کردەوە ئەو فشارانە بۆ چەندان هەفتە و مانگی داهاتوو بەردەوام دەبن.
پاشان جێگری سەرۆک ستایشی هاوکاری نێوان هاوپەیمانان و هێزەکانی پـێشـمەرگە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا زۆر سوورە لەسەر کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانی جیهانی و حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردسـتان بە مەبەستی بەردەوامبوون لە لاوازکردنی داعش و پاشان لەناوبردنی.
لە کۆتاییدا هەردوو لایان کۆکبوون لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە نزیکەوە هاوکاریکردن لە دژی داعش لە هەموو بوارەکان، لەوانە لەشکری، ئابوری و مەسەلە سیاسییەکان.
VOA
