پەیامی کونسوڵی فەرەنسا بەرامبەر هەڵوێستی خەڵکی کوردستان لەسەر رووداوەکانی پاریس

پەیامی کونسوڵی فەرەنسا بەرامبەر هەڵوێستی خەڵکی کوردستان لەسەر رووداوەکانی پاریس
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی ڕایدەگەیەنێت،کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر سەبارەت بە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان و هەڵوێستی خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان لە بارەی رووداوەکانی پاریس نیشانەی ئەوەیە ئێمە لە یەک سەنگەرین و هەرگیز درێغی لە پشتیوانیەکانمان بۆتان ناکەین.



رۆژی سێشەممە(17/11/2015) شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر سەردانی کۆنسوڵخانەی فەرەنسایان لە شاری هەولێر کرد و هاوخەمی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانیان بۆ دەربرین.


سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیاند: لە سەردانەکەم بۆ لای کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر پی وتم "لە نێو هەرێمی کوردستان ئەگەر سەیری سۆشیال میدیا بکەی یان بەپێ ئەو سەرانەی لایەنە سیاسیەکان بێت بۆ لای ئێمە ئەگەر زیاتر نەبێت هیچی کەمتر نیە لە هەڵوێستی خەڵکی فەرەنسا ئەوەش نیشانەی ئەوەیە ئێمە لە یەک سەنگەرین بەرامبەر دوژمنی هاوبەش وەستاوین و دڵنیابن لە پشتیوانی یەکتری درێغی ناکەین".

دوای رووداوەکەی پاریس کە بەهۆی هێرشێکی تیرۆرستیەوە زیاتر لە130کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە 300 کەسیش بریندار بوون، هاوشێوەی جیهان خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان هاوخەمی خۆیان بۆ رووداوەکەی پاریس دەربری ئەوەش زیاترلە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان قسە و باسی لەسەر کرا.











باسنيوز
Top