لە رۆژئاوای کەرکووک پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆردوومانی داعش دەکەن
کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (18ی تشرینی دووەمی 2015) چەکدارانی داعش لە دوورەوە دەستیان بە تۆپبارانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کرد، بەڵام پێشمەرگە بە خێرایی لێیان هاتنە دەست و بە سەختی شوێنەکانی ئەوانیان تۆپباران کرد.
کەرکووکی گوتیشی "هەواڵگری هێزی پێشمەرگە زانیاریی شوێنی ئەو چەکدارانەی دایە فڕۆکە جەنگییەکان و بە ماوەیەکی کەم بنکەکەیان کرایە ئامانج و رووخا بەسەریاندا، لە ئەنجامیشدا 8 چەکداری داعش کوژراون".
بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ زیانێکی گیانی بەر پێشمەرگە نەکەوتووە و ئێستا رەوشەکە بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت ".
رووداو
