سمینارێک لە ژێرناونیشانی کارلێکی میدیا و پەروەردە لەسەر نەوەکان

سمینارێک لە ژێرناونیشانی کارلێکی میدیا و پەروەردە لەسەر نەوەکان
لە بەردەوامی کارو چالاکییەکانی کۆلیژی پەروەدەی بنەڕەتی ، راگری کۆلێژ (د ھیمداد عبدالقھار محمد) بە ھەماھەنگی سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری کۆلێژ (م نھرۆ ) پێشوازیان کرد لە ڕاگەیاندکار (ھێمن عبداللە ) ، بۆ پێشکەشکردنی سمیناری ھەفتانەی کۆلێژ بەناونیشانی (کارلێکی میدیا و پەروەردە لەسەر نەوەکان ) .
ناوبراو تیشکیان خستەسەر باری ئێستای کوردستان لەڕوی جەنگ و کۆچی گەنجان ، ئاماژەی بە شوێنپەنجەی راگەیاندن و پەروەردەکرد لە چارەسەرکردنی کێشەکان .
ئاماژەی بەوەکرد کە چۆن ئاراستەکردنی پەیامی دروست و زانیاری دروست ، کە ئەرکی مامۆستا و راگەیاندکارە ، کار لە بونیادی کەسایەتی تاک دەکەن بەرامبەر بە نەتەوە و خاک و زمان ، چونکە نادروستی پەیام دەبێتە دروستکردنی دژوازی کەسایەتی لای تاک .
راگەیاندن دەتوانێ مرۆڤ پێبگەیەنێ و رۆشنبیری بکات ، چونکە راگەیاندن بە شێوەیەکی کارەکی نەریت و بەھاکان بۆ کۆمەڵگا دەگوازێتەوە ، ھەروەھا راگەیاندن دێکۆمینتەوە و پرۆسەیەکە ئاوێتە بەدەنگ و وێنەو ھەست و سۆز ، بۆیە ھێزی کاریگەری دروستکردنی ھەیە لەسەر تاک .
ئاماژەی بەوەکرد کەچۆن بتوانین میدیا لە بەرژەوەندی پەروەردە بەکاربھێنین ؟ بۆنمونە راگەیاندن یارمەتیدەرە بۆ چەسپاندنی زمانێکی دروست ، ئەو زمانەی لە پەروەردەو فێرکردندا پشتی پێدەبەستین ، چونکە راگەیاندن بەئاسانی دەچێتە ھەمو کون و کەلەبەرێکی کۆمەڵگا ڕوبەڕوی ھەمو چینەکانی کۆمەڵگا دەبێتەوە و جگەلەمەش پرۆسەی دوبارەکردنەوە لەراگەیاندن دا بونی ھەیە ، کەیارمەتیدەرە بۆ چەسپاندنی زمانی پاراو لای تاک ، ئەم تاکەش سودی لێدەبینی لە پرۆسەی پەروەردە ، ھەروەھا دەشێ بابەتە دیکۆمنتاریەکان یا گفتوگۆ و مێزگردەکان وەک سەرچاوە پشتیان پێببەسترێ .لە کۆتای دا مامۆستا و قوتابیان پرسیار و پێشنیارەکانی خۆیان ئاراستی بەرێزیان کرد .
Top