"ژوورێكی عه‌مه‌لیات له‌ شنگال پێكهێنرا"

قایمقامی شارۆچکەی شنگال رایگەیاند، ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی زۆربەی دامودەزگاکان و نوێنەری لقی 17ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ژوورێکی عەمەلیات لە شنگال دروست کرا، تا هەر کەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر ماڵ و مڵکی خەڵکی یه‌كڕاست به‌گوێره‌ی یاسا سزا بدرێ.

(مەحما خەلیل) قایمقامی شارۆچکەی شنگال به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوت: خەڵکی شنگال دەیانەوێ بگەڕێنەوە شارەکە، بەڵام هەندێک خەڵک کە دێن بۆ شارەکە خەڵکی شنگال نین، دەیانەوێ ماڵی هاووڵاتییان تاڵان بکەن، بەڵام ئەمڕۆ هەندێک هەنگاوی یاسایمان ناوە، هەندێک بازگەمان داناوە و نەمان هێشت ئەمڕۆ ئۆتۆمبێل بێته‌ نێو شنگال، هەر لەبەر ئەمەیش ئەمڕۆ 70% ئەو بارودۆخە کۆنتڕۆڵکرا و بەردەوام دەبین لە کۆنتڕۆڵکردن و بە دواداچوون، لەگەڵ ئەوەیشدا ئاساییش و پۆلیس کاری خۆیان دەکەن و لەنێو شنگالدا بڵاوەیان پێ کراوە، هەر هاووڵاتییەک کارێکی نابەجێ بکات، بەگوێره‌ی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ و ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
گوتیشی: ئەمڕۆ ژوورێکی عەمەلیاتمان له‌ شنگال دروست کرد و نوێنەری زۆربەی دامودەزگاکان و نوێنەری لقی 17ـی پارتیی تێدایە و بەردەوام کاری خۆیان دەکەن".
Top