"بڕیاره ئهمشهو كێشهی كارهبا چاره بكرێ"
(ئومێد ئەحمەد) بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێشەو لە پیرزیندا سێ ھێڵی ستراتیژیکی کارەبا کێشەی تێ کەوتبوو؛ ئەوە بوو کەس کارەیا نەما؛ تیمەکانی ئێمەش لەو کاتەوە سەرقاڵی چارەکردنی ئەو کێشەیەن، جا ڕەنگە ھەر ئەمشەو کێشەکە چارە بکەن و کارەبا ئاسایی ببێتەوە."
گوتیشی، تائێستا ھۆکاری کێشەکە نەزانراوە، بەڵام ڕەنگە بە ھۆی بارانەوە بووبێت.
(ئەحمەد) ڕوونیشی کردەوە، لەم مانگەدا هەموو ڕۆژێ ١٨ سهعات کارەبای نیشتمانیمان هەبووە.
