خورماتوو؛ کورد و شیعە، 100 دیلی یەکتریان بەر دا

خورماتوو؛ کورد و شیعە، 100 دیلی یەکتریان بەر دا
گوتەبێژی لیوای ١٦ـی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری خورماتوو ئاشکرای کرد، لە دوێنێوە کە ڕێککەوتنەکە کراوە، دۆخی خورماتوو وا ئاسایی دەبێتەوە و لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ کورد و شیعە ١٠٠ دیلیان گۆڕیوەتەوە.

گوتەبێژی لیوای ١٦ی ھێزی پێشمەرگە لەسنوری خورماتوو (ڕێکەوت محەمەد) ڕایگەیاند: "لە دوێنێوە کە کورد و شیعە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی دوزخورماتوو، ڕێک کەوتوونە، دۆخەکە وا بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت، بەڵام هێشتا وەکو جارانی لێ نەهاتووەتەوە."

(رێکەوت محەمەد) گوتیشی: "ھێزێکی لیواکەی ئێمە لە ئامادەباشیدایە و، لە ھەرشوێنێک بزانن قەناسبەدەستی لێیە دەچن دەستگیری دەکەن؛ ئەگەر خۆیشی بەدەستەوە نەدات دەستی لێ ناپارێزن، بەڵام تاوەکو ئێستا دۆخەکە باشە و ھیچ کێشەیەک نەقەوماوە."

(محەمەد) گوتیشی، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٥٠ دیلە کورد و، ٥٠ دیلە شیعە گۆڕدراونەتەوە؛ بڕیارە ئەوانەی ماون ئەوانیش ئازاد بکرێن.

گوتیشی، ئێستا لیژنەیەک دروست کراوە بۆ بەردانی دیلەکان، چونکە نازانرێت ژمارەیان چەندە، لەبەر ئەوەی ھەندێک لە دیلە کوردەکان لە ڕێگای بەغدادا گیراون و، لیژنەکە خەمی ئازادکردنی هەرهەموو دیلەکان دەخوات."
Top