سوپاسالاری پێشمەرگە لهبارهی ههڵكردنی ئاڵای عێراقهوه: دەنگۆی خاترگرتنی ئەم و ئەو، درۆیە
سوپاسالاری پێشمەرگە (فەریق جەمال ئێمینکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "زۆر ئاساییە کە ئاڵای عێراق لە شنگال دانراوە، چونکە ئەو قەزایە لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە پارێزگای مووسڵه و بەشێکە لە عێراق؛ بۆیە ھیچ کێشەیەک نییە لەوەی کە ئاڵای عێراق لەو شارە دابنرێت."
(فەریق جەمال ئیمینکی) گوتیشی، ئێمە ئاگادارین کە ئەو ئاڵایە دانراوە، چونکە لە ھەموو شوێنێک ئاڵای عێراق ھەیە لەبەر ئەوەی ھەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عێراق و ئاڵای عێراق لە ھەرێمی کوردستانیشدا ھەیە.
گوتیشی، ئەو ئاڵایە لەبەر خاتری کەس دانەنراوە و، ئەو دەنگۆی خاترگرتنی ئەم و ئەو، درۆیە.
دیارە دەنگۆ داکەوتبوو کە (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کردووە لەبری ئاڵای کوردستان ئاڵای عێراق لە شنگال دابنرێت.
