"جگه له پێشمهرگه نابێ هیچ هێزێكی دی له شنگالدا بمێنێتهوه"
(قاسم شەشۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەوەی پێویست بوو (سەرۆک بارزانی) و هێزی پێشمەرگە کردیان و، شنگالیان لە دەستی داعش دەرهێنا، پێشمەرگە لەم شەڕەدا ئەزموون و تەجرەبەیان زیاتر بوو، پلانی گرتنەوەی شنگالیش بە حزووری (مەسعوود بارزانی) بە شێوەیەکی تۆکمە بەڕێوە چوو و، ئازادیش کرا."
گوتیشی: "ڕێگەیش نادەین هیچ هێزێکی دیکە جگە لە پێشمەرگە بێتە شنگال و، لە شارەکەدا بمێنێتەوە."
