لە باشووری شنگال پێشمەرگە داعشی تۆپباران كرد

لە باشووری شنگال پێشمەرگە داعشی تۆپباران كرد
هێزەکانی پێشمەرگە چەکدارانی داعشیان لە گوندی رەمبووس لە باشووری رۆژئاوای شارۆچکەی شنگال تۆپباران کرد.

رۆژی دووشەممە 16 ی تشرینی دووەمی 2015، چەکدارانی داعش لە گوندی رەمبووس لە باشووری رۆژئاوای شارۆچکەی شنگال چەند تۆپێکیان ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کرد، لەلایەن هێزی پشتیوانی یەکی هێزی پێشمەرگەش وەڵامیان درایەوە و بەچڕی داعش لەو گوندە تۆپباران کرا.

سەرچاوەیەک لە هێزی پشتیوانی یەکی پێشمەرگە رایگەیاند، كە لەئەنجامی تۆپبارانکردنی چەکدارانی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، سەرجەم چەکەکانی داعش لەو گوندە تێکشکێندراون و زیانی زۆریشیان بەرکەوتووە.


































رووداو
Top