له میحوه‌ری زومماردا پێشمه‌رگه داعشی خه‌ڵتانی خوێن كرد؛ 100 داعش كوژران و لاشه‌ی 60 یان له مه‌یدانی شه‌ڕدا كه‌وتووه
عه‌مید (سه‌بری عه‌ره‌ب) فه‌رمانده‌ی سوپای 4ـی فه‌رمانده‌یی دهۆكی هێزی پیشمه‌رگه گوتی: "ماوه‌ی دوو شه‌وه تیرۆریستانی داعش ده‌یانویست خۆیان نزیك بكه‌نەوە له سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه؛ ئه‌وه بوو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تیرۆریستانی داعش هاتنه پێش له سه‌ربازگه‌ی كه‌سكێ و، گوندی كارێزی میحوه‌ری زوممار، به‌ڵام نه‌یانتوانی هێرش بكه‌ن؛ ویستیان پاشه‌كشه بكه‌ن و ڕابكهنەوە به‌ڵام هه‌رزوو هێزه‌كانی پیشمه‌رگه توانیمان ڕاویان بکەین و، زیانێكی زۆر گه‌وره‌ش له تیرۆرستان بده‌ین؛ تا سه‌عاتی هه‌شت شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وام بوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش گه‌یشتن و ده‌ستیان به بۆردومانی تیرۆریستان كرد."
عه‌مید (سه‌بری) گوتیشی: "لاشه‌ی زیاتر له 60 تیرۆریستی داعش له مه‌یدانی شه‌ڕدا جێ ماوه و، ده‌توانم بڵێم زیاتر له 100 تیرۆریستی داعش كوژراوه و، چه‌ندین چهكوتهقهمهنیشیان لێ جێ ماوه.
