شنگال...بڕیاری قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری گۆڕە بەكۆمەڵەكان ئامادەكراوە
بەرەڤان حەمدی بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بڕیاری قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری گۆڕە بەكۆمەڵەكان ئامادەكراوە بەڵام خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ نەكراوە، ئەگەر خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراو پەسەندكرا، ئەوكاتە ئەو ماف و ئیمتیازاتانەیان دەبێت كە كەسوكاری ئەنفالكراوان و شەهیدان هەیانە.
بەرەڤان حەمدی ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاری خەڵكی شنگال دەكات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان، چونكە حكومەتی هەرێم، ئەو شارۆرچكەیە بەبەشێك لەهەرێمی كوردستان هەژمار دەكات و لەبودجەی هەرێم بەشێكیان بۆ دیاری دەكات، تاوەكو بگەڕێنەوە سەر رێچكەی ژیانی ئاسایی خۆیان.
