گۆڕانكاری لە كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان دەكرێت

 گۆڕانكاری لە كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان دەكرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەت و ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان لە دوو قیستەوە دەكاتە پێنج قیست.

عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد "وەزارەتەكەمان بەهاوبەشی لەگەڵ لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاى پەرلەمانی كوردستان، بەرەچاوكردنی باری دارایی هەرێمی كوردستان‌ و بەواژۆی د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاردراوە، پێدانی قیستەكانی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەت و ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان لە دوو قیستەوە بكرێتە پێنج قیست".

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختیشی كردوە كرێی خوێندن بۆ ساڵی (2015-2016) وەك خۆی دەمێنێتەوە و زیاد ناكرێت. "تەنانەت بەشێك لە زانكۆكان لەهەندێك بەشدا نرخەكانیان دابەزاندوە". عەباس ئەكرەم وایگووت.

لەهەرێمی كوردستان 14 زانكۆ ‌و سێ‌ پەیمانگای تایبەت و ئەهلی هەن، كە 30 هەزار ‌و 649 قوتابی و خوێندكار تێیاندا دەخوێنن.











رووداو
Top