100 كەسی دیكە لە دەستی داعش ڕزگار بوون.. خۆیان گەیاندە پێشمەرگە
(قاسم سمێر) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شەوی رابردوو لە گوندی قابووسییە زیاتر لە 100 كەسی دیكە، كە زۆربەی كوردانی ئێزدی بوون، لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بوون و خۆیان گەیاندە هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال".
(سمێر) گوتیشی: "دوای ئازادكردنی شنگال لە دەست تیرۆریستانی داعش، ئێمە وەك هێزی پێشمەرگە بەردەوام بەدواداچوون دەكەین بۆ ئەوەی بزانین لە هەر شوێنێكی دەوروبەری شنگال كوردانی ئێزدی مابن، خۆمانی بگەیەنینێ و ئەوانیش ڕزگار بكەین و بە كەسوكاری خۆیانیان شاد بكەینەوە".
