یەکێتی: ئێمە شەریکی پارتین دەبێت پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین

یەکێتی:  ئێمە شەریکی پارتین دەبێت پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت هەموو لایەنەکان گرژیەکانیان خاو کردوەتەوە ئێمە و پارتیش ئەگەر شەریک بین دەبێت پێکەوە هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکان بدەین.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاگەیاند: بریارە لەم دوو رۆژە لەگەڵ پارتی کۆببینەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان.

سەعدی ئەحمەد پیرە لە بارەی نێوەنگیریان لەگەڵ پارتی و گۆڕان گوتی: ئەو هەڵە تێگەشتنێکە کە دەڵین یەکێتی نێوەنگیرە بەڵکوو یەکێتی لایەنێکە لە چارەسەر کردنی کێشەکان، بەڵکوو ئێمە لەگەڵ پارتی شەریکین بۆیە دەمانەوێت پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین.

لە بارەی هەوڵەکانیشیان پیرە گوتی: ئێستە لایەنەکان گرژەیەکانیان خاوتەر کردوەتەوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.















باسنیوز
Top