حەمید ئەفەندی: هیچ لێدوانێكم دەربارهی شنگال نهداوه؛ لهخۆڕا به ناوی منهوه شتیان ههڵبهستووه
بەرپرسی میحوەری باشیک فەرماندە (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو دەنگۆیەی لە زاری منەوە بڵاویان کردووەتەوە ڕاست نییە، چونکە من ھیچ لێدوانمان لەبارەی شنگال نەداوە، خۆم بەشداریم لەو پرۆسەیە نەکردووە و من بەرپرسی میحوەرێکی دیکەم لە شەڕی دژ به داعشدا."
فەرماندە (حەمید ئەفەندی) گوتیشی، من لە شەڕێکدا بەشداریم نەکردبێت و، دوور بێت لێمەوە، چۆن لە خۆمەوە دەربارەی لێدوان دەدەم؛ چوزانم کێ لەو شەڕەدا بەشدار بووە و، کێ بەشدار نەبووە؛ دیارە ئەوەی شەڕی تیرۆریستانی داعش دەکات ھێزی پێشمەرگەیە، بەڵام من خۆم کە لە شوێنێکدا نەبم قسەی لەبارەوە ناکەم.
گوتیشی، ئەو قسانەی بڵاو کراوەتەوە لەخۆڕا دروست کراوە، چونکە من بە ھیچ جۆرێک لێدوانم لەبارەی شنگال نەداوە و ئەوەی بڵاو کراوەتەوە درۆیە.
