"له‌خورماتوودا ئاژاوه‌چییه‌كان ناهێڵن ده‌نگی ته‌قه له‌شار ببڕێ"
بەڕێوبەری راگەیاندنی قایمقامیه‌تی قەزای خورماتوو (محەمەد فایه‌ق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، هه‌رچه‌ند رێککەوتن بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه كراوه، بەڵام ھەندێک لە ئاژاوەچییەکان کە دوکانەکانیان سووتاوە و زیانیان پێگەیشتووە رێگە نادەن رێککەوتنەکە جێ بەجێ بکرێ و جارجاره تەقە دەکەن و دۆخەکەیش ئارام نەبووه‌تەوە.
(محەمەد فایه‌ق) گوتیشی، بانگەوازکراوە کە کوژراوەکان بە شەھید ھەژمار دەکرێن و قەرەبووی زیان لێکەوتووانیش دەکرێتەوە و لیژنه‌یش بۆئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنراوه، بەڵام ئاژاوەچییەکان تادێ ئاڵۆزی دروستده‌كه‌ن و ناهێڵن ده‌نگی ته‌قه له‌شار ببڕێ.
بەرێوبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو ئاماژه‌ییشی دا، ئەو قەناسبەدەستەی گەنجە کوردەکەی شەھید کرد، دەستگیرکراوە و ده‌ركه‌وت توركمانێكی شیعه‌یه.
ده‌یشڵێ، لەسەرتای رووداوەکانی خورماتوو دا تا ئێستا ١٩کوژرا و ھەیە کە١٢ لە شیعە و حەوتی لە کورده و زیاتر له 15 برینداریش هه‌ن.
(فایه‌ق) ده‌یشڵێ: کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەنێوان کورد و شیعەدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە درێژه‌ی هه‌یه.
