ئێمینكی: فه‌ره‌نسا له‌ دژی تیرۆر كاریگه‌رییەکی مه‌زنی هه‌یه‌

ئێمینكی: فه‌ره‌نسا له‌ دژی تیرۆر كاریگه‌رییەکی مه‌زنی هه‌یه‌
بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی گەلی کوردستان جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەردانی سەرکونسووڵی فەرەنسای لە هەرێمی کوردستان كرد و له دیدارێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئەو کردەوە تیرۆریستانە ئەوە دەسەلمێنن کە فەرەنسا سیاسەتێکی ڕاست و دروستی دژ بە تیرۆریستان پیادە کردووە و کاریگەری فەرەنسا لە هاوپەیمانێتی دژ بە داعش زۆر مەزنە بۆیە تیرۆریستان ئەمە دووەمجارە لە پاریسی پایتەختی ئازادی کردەوەی تیرۆریستی دەکەن.

ئەمرۆ یەک شەممە ١٥/١١/٢٠١٥ دکتۆر جعفر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی پەرلەمان سەردانی کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسای لە هەولێر کرد و لەلایەن ئالەن گێبرات کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا
لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جارێکی تر بەناوی گەلی کوردستان و سەرۆکایەتی و تەواوی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی و هاوسۆزیی گەلی کوردستانی لەرێگەی بەرێزیانەوە گەیاندە گەلی فەرەنسا و دووپاتی کردەوە خەڵکی کوردستان هەمیشە هەڵوێست و هاوکاریەکانی حکوومەت و گەلی فەرەنسای لە بەرچاوە بە تایبەتی لە دەرچونی بریاری ٦٨٨ و ئەوەی ڕاگەیاند ئەو کردەوە تیرۆریستانە ئەوە دەسەلمێنن کە فەرەنسا سیاسەتێکی ڕاست و دروستی دژ بە تیرۆریستان پیادە کردوەو کاریگەری فەرەنسا لە هاوپەیمانێتی دژ بە داعش زۆر مەزنە بۆیە تیرۆریستان ئەمە دووەمجارە لە پاریسی پایتەختی ئازادیدا کردەوەی تیرۆریستی دەکەن.

ئالەن گێبرات کونسوڵی ی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستانیش سوپاسگوزاری خۆیانی بۆ ئەم سەردانە و دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی گەلی کوردستان بەرامبەر ئەو کردەوە تیرۆریستیە دەربڕی و گوتی ئەگەرچی بە هۆی بەرەنگاربونەوەی سەختی دوژمنی داعش لەلایەن فەرەنساوە ئەگەری ئەو جۆرە کردەوە تیرۆریستیانە هەبوو بەڵام بەداخەوە قەبارەی قوربانیانی ئەو کارەساتە زۆر بوو بەڵام ئەم کردەوەیە لەنزیکەوە ناسنامەی وەحشیگەرانەی داعشی نیشانی هاووڵاتیان و ڕای گشتی فەرەنسادا و، ئێستاش هەموو ڕێگەیەک دەگیرێتە بەر لەپێناو دەستگیرکردنی ئەنجامدەران و ڕێگەگرتن لەدوبارەبوونەوەی ئەو جۆرە کردەوانە و، بێگومان لەرووی سەربازیشەوە کار بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردن و، فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانیش دەکرێ و، هاوسۆزی و هاوخەمی خەڵکی کوردستان بەو شێوازە مایەی سەرفرازیمانەو دڵنیاین بۆ لەمەودوا زۆر بەهێزتر بەرەوڕووی داعش دەبینەوە.
Top