گۆڕە بەکۆمەڵێکی دی له شنگال دۆزرایەوە
قایمقامی قەزای شنگال (مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوای پرۆسەی ڕزگارکردنی شنگال بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە، یەکێکیان لە نزیک ناوچەی سۆلاڤدایە و ئەوەی دیکە لە دووڕێیانەکەی کۆمەڵگەی گرعوزێرەدا."
گوتیشی، گۆڕێکیان ئێسکوپرووسکی ٨٠ پیرێژن و، ئەوەی دیکەیان هیی ٥٠ پیاوی تێدایە؛ داعش هەموویانی کوشتووە.
