پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی كۆدەبنەوە

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی  كۆدەبنەوە
شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە ‌و ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتییش ئامانجی سەردانەكە ئاشكرا دەكات.

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كورستان لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) ئاماژە بەوە دەكات، دوای كۆبوونەوەی یەكێتی لەگەڵ هەریەك لە حیزبەكانی یەكگرتو‌وی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی ‌و گۆڕان بڕیارە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتیش كۆببنەوە و گوتی "كۆبونەوەكە سبەی دووشەممە یان دووسبەی سێ‌شەممە لە هەولێر دەبێت، ئامانجی سەردانەكەش بۆ لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان ‌و تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی كوردستانە، چونكە یەكێتی هەندێ‌ بیرۆكەی نوێی بۆ چارەسەری دۆخەكە هەیە لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی باسكردووە لەگەڵ پارتیش باسی دەكات".

ئەسەسەرد ئەوەشی خستەڕوو دوای پارتی شاندەكەی یەكێتی دووبارە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكاتەوە.

دوای ئەوەی لایەنەكان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی نەگەیشتنە رێكکەوتن لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ خۆپیشاندان‌ و ئاڵۆزی لەسلێمانی دروست بوو، بەو هۆیەشەوە پەیوەندییەكانی نێوان گۆڕان‌و پارتی تێكچوو، تائێستاش پەیوەندیەكانیان ئاسایی نەبووەتەوە. ئەم هەوڵەی یەكێتییش وەك نێوەندگیریەك دەبینرێ‌ لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا.










رووداو
Top