ئەگەر هەیە دەوامی زانکۆی سڵێمانی بەتەواوەتی ڕابگیرێت
سەرچاوەیەکی تایبەت ڕاگەیاند: دوای خۆپیشاندانە یەک لە دوا یەکەکانی قوتابیانی زانکۆی سلێمانی و خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی ئەو زانکۆیە ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەدایە و بریاریشە بریاری ڕاگرتنی دەوامی زانکۆی سلێمانی یەکلای بکرێتەوە.
بەپێ زانیاریەکان پاش کەمێکی دیکە وەزارەتی خوێندی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە.
باسنیوز
