خالید شوانی: مالیكی دژایەتی ئاساییكردنەوەی دۆخی خورماتوو و كەركووكە

خالید شوانی: مالیكی دژایەتی ئاساییكردنەوەی دۆخی خورماتوو و كەركووكە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، رایدەگەیەنێ كە تەنیا مالیكی له‌ دژی ئاساییكردنەوەی دۆخی خورماتوو و كەركووك كار دەكا.


خالید شوانی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق،رایگەیاند كه‌ پێویستە سەركردایەتی كورد كار بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخەكە بكات و جەختیشی كردەوە، تەنیا نووری مالیكی دژایەتی ئاساییكردنەوەی دۆخی خورماتوو و كەركووك دەكات.
شوانی گوتیشی: "مالیكی و چەند كەسێكی دیكەی نزیك لەو دەمێكە كار بۆ تێكدانی پەیوەندییەكانی نێوان كورد و شیعە دەكەن، كار لەسەر مەلەفی حەشدی شەعبی و مەلەفەكانی دیكە دەكا".



شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی كە لە 12.11.2015 شارۆچكەی خورماتوو روویدا، بەو ھۆیەوە نزیكەی 20 كەس شەھیدبوون و زیاتر لە 50 كەسیش برینداربوون، ھەرچەندە ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گرژییەكان، بەڵام تا ئێستا دۆخەكە ئارام نەبووتەوە، بەشێك لە بەرپرسانی كوردیش پێیانوایە شیعەكان نایانەوێ دۆخەكە دۆخەكە ئارام بێتەوە.









(K24)
Top