جەبار یاوەر: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ هێورکردنەوەی خورماتوو
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بە ماڵپەری فەرمی یەکێتی، راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیهمان پێ باش نییه كه‌له قه‌زای خورماتوو روویداوه.
گوتیشی: "هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ كه ره‌وشه‌كه هێمن ببێته‌وه‌و هاووڵاتیان بتوانن درێژه به‌ژیانیان بده‌ن".
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه پابه‌ند ده‌بین به‌و رێكه‌وتنه‌ی كه دوێنێ 13-11-2015 له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی و ئیداره‌ی خورماتوو ئیمزا كراوه.
ماوەی دوو ڕۆژە لەقەزای خورماتوو پێکدادان لەنێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ڕوودەدات کە دواجار هێزەکانی حەشید شەعبی شەوی 13ی 11ی2015 هێرشی بۆسەر بنکەو بارەگاکانی ئاسایش و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان لەشارەکە کرد.
باس‌نیوز
