له سه‌ربازگه‌ی دۆمیز، سێ تیرۆریستی داعش پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كوژراون
رائید جه‌مال به‌رواری، فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌نگال رایگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له‌ناو سه‌ربازگه‌ی دۆمیز له شه‌نگال به سێ خۆكوژه‌وه ھێرشیانكرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه".
وتیشی: "ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌تووندی رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست كوشتوویانن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "چه‌كدارێكی تری ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه خۆی له‌ناو سه‌ربازگه‌ی دۆمیز حه‌شار دابوو، به‌ڵام دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌م ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌ویشیان كوشت".
رائید جه‌مال به‌رواری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ھیچ زیانێكی گیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه و ته‌نیا بریندارێك ھه‌یه كه ئه‌ویش جێگای مه‌ترسی نییه".
خه‌ندان
