سەرۆك بارزانی په‌یامێك بۆ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌نێرێت
سەرۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: گه‌لی كوردستان كه ئێستا له شه‌ڕێكی سه‌ختی دژی تیرۆردایه و قوربانیی ده‌ستی تیرۆره، له‌م رۆژه ناخۆشه‌دا، له‌گه‌ڵتان هاوسۆزه و به‌شداری خه‌متان ده‌كات و پاڵپشتی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسایه".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ڕێز فرانسوا هۆڵاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا
ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی شه‌وی ١٣ـی١١ـی٢٠١٥ له پاریس روویاندا و ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانیی لێكه‌وته‌وه له ناخه‌وه ئازاری داین. به‌ناوی خۆم و گه‌لی كوردستانه‌وه هاوخه‌میی خۆمان به به‌ڕێزتان و گه‌لی فه‌ره‌نسا راده‌گه‌یه‌نم.
تیرۆر دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موومانه و تیرۆریستان دژی هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تین و له هه‌ر شوێنێك ژیان و پێشكه‌وتن و ئارامی هه‌بێت تیرۆریستانی دڵڕه‌ش په‌لاماری ده‌ده‌ن.
گه‌لی كوردستان كه ئێستا له شه‌ڕێكی سه‌ختی دژی تیرۆردایه و قوربانیی ده‌ستی تیرۆره، له‌م رۆژه ناخۆشه‌دا، له‌گه‌ڵتان هاوسۆزه و به‌شداری خه‌متان ده‌كات و پاڵپشتی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسایه.
سه‌ره‌خۆشی له ئێوه‌ی به‌ڕێز و كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
مسعود بارزانی
١٤/١١/٢٠١٥
خه‌ندان
