فەرماندەیەکی پێشمەرگە هەڕەشە دەکات و عەبادیش بەدواداچوون بۆ شەڕی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە دەکات

فەرماندەیەکی پێشمەرگە هەڕەشە دەکات  و عەبادیش بەدواداچوون بۆ شەڕی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لێکۆڵینەوە و دروستکردنی لیژنەیەک لەبارەی شەڕی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە شارۆچکەی دووزخورماتوو دەکات.



حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە لیژنەکە سەردانی شارۆچکەی دووزخورماتوو لە پارێزگای کەرکووک بکات، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ گرژییەکان.



حەیدە عەبادی هەروەها بڕیاری داوە چەند فەرماندەیەکی سەربازیی و پۆلیس یاوەریی لیژنەکە بکەن، بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە شارۆچکەکە.



بەهۆی دەستدرێژییەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شیعە مەزهەب بۆ سەر ماڵ و گیانی کوردان لە شارۆچکەکە، شەڕو گرژیی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش لەلایەک و چەکدارانی ئەو میلیشیایە لەلایەکەی دیکە، روویداوە و بەپێی زانیارییەکانیش، شەش هاووڵاتیی کورد و کارمەندێکی ئاسایش شەهیدبوون، وێڕای سووتاندنی دووکان و شوێنی کوردان لەلایەن ئەو چەکدارانەوە.



ئێوارەی رۆژی هەینی 13ـی تشرینی یەکەمی 2015، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەڕەشەی لەو چەکدارانە کرد و رایگەیاند، ”ناچارمان بکەن، بە توندترین شێوە وەڵامیان دەدەینەوە“.






باسنیوز
Top