ئێن تی ڤی توركیا: بارزانی به‌ڵێنه‌كه‌ی برده سه‌ر.. پێشمه‌رگه توانی شاده‌ماری داعش ببڕێت
كه‌ناڵی ناوبراو باسی له رۆڵی (بارزانی) كرد له رزگاركردنی شنگال و گوتی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) به‌ڵێنی به خه‌ڵكی ئێزدی دابوو كه تۆڵه‌ی ئه‌و زوڵمه‌یان لێ ده‌كاته‌وه كه داعش به‌رانبه‌ر به‌وانی كردووه، بۆیه به رزگاركردنی شنگال (بارزانی) به‌ڵێنه‌كه‌ی برده سه‌ر و، هه‌روه‌ها له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ناو شنگال ئه‌و موژده‌یه‌ی راگه‌یاند.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كرا، كه ئه‌و شوێنانه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌ستی داعشی ده‌رهێناوه زۆر ستراتیژین و، رێگه‌ی نێوان ره‌ققه و مووسڵی بڕیوه، به گوێره‌ی ئه‌و گوتانه‌ی (مه‌ته جۆشكون) كردی كه شاره‌زایه‌كی باشی ناوچه‌كه‌یه و چه‌ندین ساڵ له هه‌رێمی كوردستان ژیاوه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆر شوێنی دیكه ده‌كه‌وێته ده‌ستی پێشمه‌رگه كه ئه‌و شوێنانه‌یش ستراتیژی بوونه بۆ داعش.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا كه رێگه‌ی نێوان ره‌ققه و مووسڵ له‌سه‌ر شنگال بوه، واته ئه‌مڕۆ ئه‌و شوێنه‌ی پێشمه‌رگه رزگاری كردوه، شاده‌ماری داعش بوه بۆ گه‌یاندنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و خواردن له مووسڵه‌وه بۆ ره‌ققه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئیتر داعش ناتوانێت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه له نێوان ئه‌و 2 شاره‌دا بگوازێته‌وه. بۆیه پێی وایه داعش به له‌ده‌ستدانی شنگال زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌ر كه‌وتوه.
