فەرماندەیەكی پێشمەرگە "زیاتر لە١٠٠تیرۆریستی داعش لەشنگال کوژراون"

فەرماندەیەكی پێشمەرگە
فەرماندەیەكی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال دەڵێت،شنگال بەتەواوەتی ئازادکراوە ولەئێستادا تیمە ئەندازیاریەکان کۆڵان بەکۆڵان سەرقاڵی پاککردنەوەی شنگالن لەمینی چێندراو.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال عەمید ئاشتی کۆچەر رایگەیاند: لەئێستادا ھێزی پێشمەرگە بەتەواوەتی ١٠٠% ئەرکی خۆی جێبەجێکردووە وشنگال بەتەواوەتی ئازادکراوە وھیچ تیرۆرستێکی داعشی تێدا نەماوە وتیمە ئەندازیاریەکانیش سەرقاڵی پاککردنەوەی کۆڵانەکان لە بۆمبی چێندراو.

عەمید ئاشتی کۆچەر گوتیشی، ژمارەیەکی زۆری تیرۆرستانی داعش کوژراون ، کە لەھەموو میحوەرەکان زیاتر لە١٠٠تیرۆرستی داعش کوژراون و ژمارەیەک تەرمیشیان لەگۆرەپانی جەنگ بەجێماون.

كۆچەر روونیشیكردەوە، لەئێستادا ئەرکی خۆیان جێ بەجێ کردووە وچاوەرێی فەرمان دەکەن بۆ جێ بەجێ کردنی ھەر ئەرکێکی دیکە،چونکە ئەرکی گرنگی ئەوان رزگارکردنی شنگال بوو.

Top