گەورەترین ئاڵای کوردستان لە سایلۆی شنگال هەڵدەدرێت

گەورەترین ئاڵای کوردستان لە سایلۆی شنگال هەڵدەدرێت
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای شنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە، ئێستا گەورەترین ئاڵای کوردستان لە شنگال، لەسەر سایلۆی ئەو قەزایە هەڵدەدرێت.

لەلایەن هێزی پێشمەرەگەوە ئاڵایەکی 60 مەتر درێژ و 40 مەتر پان لەسەر سایلۆی شنگال هەڵدەدرێت

نەقیب سەروان هەرکی، کە خاوەنی ئەو ئاڵایەیەو گوتی" من ئەو ئاڵایەم لە رۆژی 21-08-2015 دروستکرد، ئەو کاتەی دروستمکرد بۆ کۆنگرەی نەتەوەی دروستمکرد، بەڵام دواتر پێشکەشی سەرۆک بارزانیم کرد و بەخۆشحاڵییە ئێستا دەیبینم کە لەسەر سایلۆی شنگال هەڵدەدرێت".

ئەمڕۆ هەینی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چووە نێو قەزای شنگال و توانیان سایلۆی شنگال کۆنترۆڵبکەنەوە، دوای ماوەیەکیش توانرا تەواوی شنگال کۆنترۆڵبکرێتەوە.


































رووداو
Top