بارزانی لە شنگالەوە قسەدەکات
بەهۆی کۆنترۆڵکردنەوەی شنگال و چوونی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوشنگال ، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی ئەنجام دەدات.
رۆژی پێنجشەممەوە هێرشی پێشمەرگە بە بەشداری 7 هەزار و 500 پێشمەرگە، لە سێ قۆڵەوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەستیپێكردووە و دوای چەند کاژێرێک لە شەڕی نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی داعش توندرا چەند ناوچەیەک کۆبکرێتەوە .
ئەمڕۆ هەینیش هێزەکانی پێشمەرگە توانیان بچنە ناو قەزای شنگال و بەتەواوی کۆنترۆڵی بکەنەوە.
