ئەندامێكی كۆمەڵ: هەرپێشمەرگەیەک لە ئازادکردنەوەی شنگال بکوژرێت شەهیدە و مسعود بارزانیش سەرۆکە ئەمە واقیعە"

ئەندامێكی كۆمەڵ:  هەرپێشمەرگەیەک لە ئازادکردنەوەی شنگال بکوژرێت شەهیدە  و مسعود بارزانیش سەرۆکە ئەمە واقیعە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، لە لیستی کۆمەڵی ئیسلامی و سەرکردەی ئەو حزبە ئاماژە بەوە دەکات، لەهێرشکردنە سەر شنگال باڵانسی کورد لەجیهان بەرزدەبێتەوە و دەڵێت: "هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ کورد و پێشمەرگە زیاد دەبێت".

شوکریە شێخانی، سەرکردەی کۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: پرۆسەی ئازادکردنەوەی شنگال هەنگاوێکی مێژووییە، لە مێژوو تۆمار دەکرێت، هیوا خوازین لەم پرۆسەیە هەمووشنگال لەدەست تیرۆرستانی داعش ئازادبکرێتەوە، هیواداین ئەم هێرشە بەکەمترین زیانی پێشمەرگە تەواوبێت، چونکە هەموو جیهان چاویان لەسەر شنگالە، ئەم هێرشەی پێشمەرگە دەبێتە سەربەرزی بۆ هەموو کوردستان، پێم وایە ئەم هەنگاوە سەرنجی وڵاتان بۆ خۆی رادەکێشێت و وادەکات کوردستان سەربەزتربێت، و هاوکاری بۆ پێشمەرگە زیاترببێت.

لەبارەی بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبەرەکانی جەنگ، شوکریە شێخانی گوتی: "راستە لەڕووی یاساییەوە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەرعیەتی نەماوە، بەڵام لەڕووی واقیع و کردارەوە، بارزانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات ئەوە ڕاستیەکە وڵاتانی دونیا بەم چاوە سەیری دەکەن".

گوتیشی: "هەر پێشمەرگەیەک لە ئازادکردنەوەی شنگال بکوژرێت، شەهیدە، چونکە شنگال خاکی کوردستانە، بەمەرجێک ئەو پێشمەرگە موسوڵمان و باوەڕ دابێت کە پێم وایە پێشمەرگە بەسەربەرزی و ئیمانداریەوە شەهید دەبن".







باسنیوز
Top