جەنەراڵێکی ئەمریکی : پێشمەرگە توانایەکی سەربازیی بەهێزی هەیە

جەنەراڵێکی ئەمریکی : پێشمەرگە توانایەکی سەربازیی بەهێزی هەیە
جەنەراڵێکی ئەمریکی، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، کە شەڕی ئازادکردنەوەی شەنگال ئاسان نابێت، بەڵام هێزە کوردییەکانی سەر بە حکومەتی هەرێم بەهێزن و بەو پەڕی توانایانەوە هەوڵ بۆ ئازادکردنەوەی خاکەکەیان دەدەن.

مارک هارتلینگ، جەنەراڵی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، کە شەڕی شەنگال ئاسان نابێت و پێشمەرگە رووبەڕووی ئاستەنگ و بەرگریی چەکدارانی رێکخراوەکە دەبێتەوە، تەئکیدیشی لەوە کردەوە، کە هێزەکانی پێشمەرگە توانایەکی بەهێزی سەربازییان هەیە و ئامانجیان رزگارکردنەوەی خاکەکەیانە.

وتیشی : " هێزەکانی هاوپەیمانان لەرێی فڕۆکە جەنگییەکانەوە، پشتیوانیی تەواوی پێشمەرگە دەکەن و ئامانجەکان بەوپەڕی وردییەوە دەپێکن".

ناوبراو کۆنترۆڵکردنی شنگالی بە هەنگاوێکی زۆر گرنگ وەسفکرد و رایگەیاند، کە پێشڕەوییەکانی داهاتوو و ئازادکردنی ناوچەکانی دیکە زۆر ئاسان دەکات.

پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌نگال به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌ئێستادا رێگای سه‌ره‌كی له‌ شه‌نگاله‌وه‌ بۆ سوریا به‌ ته‌واوی كه‌وتووه‌ته‌ ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌.






خەندان
Top