له رێككه‌وتی 9/11/2015 سمینارێك له ژێر ناونیشانی (چاودێری هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان) كه رێكخراوی په‌ی به هاوكاری یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئه‌نجامی دابوو له هۆلێ مافی چاره‌نووس، یه‌كێتیه‌كه‌مان له‌سه‌ر دوو راپۆرت له‌گه‌ڵ رێكخراوی ناوبراو رێككه‌وتبووین به پێی نوسراوی خۆیان راپۆرتی دووه‌م له 1/9/2014 تاكو 28/2/2015 راپۆرتی سێیه‌م له 1/3/2015 تاكو 31/8/2015 كه چی دووای ته‌وابوونی هه‌ردوو راپۆرته‌كه سه‌رۆكی رێكخراوی په‌ی به‌رێز(د. سه‌روه‌ر عبدالرحمان) ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆزته‌وه راپۆرتێكی تری به بێ ره‌زامه‌ندی و ئاگاداری یه‌كێتیه‌كه‌مان بۆ ئاماده‌بووان خسته روو كه له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی بیانی ئاماده‌ی كردبوو پێشێلی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كرد و كه‌ش و هه‌وایه‌كی سیاسی ناپێویستی خوڵقاند . كه یه‌كێتیه‌كه‌مان هه‌میشه خۆی به دوور ده‌گرێت له لایه‌نگیری و وروژاندنی هه‌ر بابه‌تێك كه ببێته مایه‌ی ركابه‌ری و ناكۆكی ، بۆیه رێكخراوی په‌ی راستگۆیی خۆی به‌رامبه‌ر به یه‌كێتیه‌كه‌مان له ده‌ست دا .
یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان
10/11/2015