پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ پێشمەرگە

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ پێشمەرگە
فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە پێشمەرگە کردووە بە وریاریەوە پێشڕەوی بکەن و بۆ ئەوەی بۆمبی چێنراو کەمترین زیان بە پێشمەرگە بگەێنێت.

قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال بە (باسنیوز)ی راگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرەو ناوەراستی شنگال لە پێشڕەویدان و چەند سەعاتێکی دیکە مژدەی ئازادکردنی شنگال ڕادەگەیەنین.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاشکراشی دەکات :بارزانی داوای لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە بە وریایەوە پێشڕەوی بکەن بۆ ئەوەی لە بۆمبی چێنراو پارێزراو بن کەمترین زیانیان بەربکەوێت.

قاسم شەشۆ گوتیشی: پێشمەرگە چەند سەعاتێکی دیکە مژدەی ئازادکردنی شنگال ڕادەگەیەنن و پێشمەرگە ورەی بەرزەو چەکدارانی داعش لە شنگال هەڵدێن و ژمارەیەکی زۆریشیان کوژراوە.

ئەو فەرماندەیە گوتیشی: بەهۆی چاندنی بۆمب لەسەر ڕێگەکان پێشڕەویەکانی پێشمەرگەی هێواشتر کردوەو تیمێکی تایبەتیش لە پێشڕەویدان بۆ پوچەڵکردنەوەی بۆمبەکان.







باسنیوز
Top