تا ئێستا زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی داعش سووتێنراون

تا ئێستا زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی داعش سووتێنراون
بەپێی راگەیاندنەكان تا ئێستا زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی داعش بە ھۆی بۆردووماننی چڕی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان سووتێنراون.



ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان پێشمەرگە بەشداری لە پڕۆسەی ئازادكردنی شنگال دەكەن و ھەماھەنگی باش ھەیە لە نێوان ھێزەكانی ھاوپەیمان و پێشمەرگە.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه‌ بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، زیاتر له‌ 7 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن.

دوای چوونه‌ نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له‌ 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به‌ هه‌زاران ئێزدییان ئاواره‌ كرد.







K24
Top