شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان موسڵ و ڕه‌قه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا
"قاسم ده‌ربۆ" یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كوردستان له میحوه‌ر شنگال، بۆ(باس‌نیوز) گوتی: "كه‌مێك پێش ئێستا هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه هێرشمان بۆ شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان موسڵ و ره‌قه ئه‌نجامدا كه عێراق به سوریا ده‌به‌ستێته‌وه و به شاده‌ماری گه‌یاندنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش له سوریا بۆ موسڵ ئه‌ژمار ده‌كرێت".
گوتیشی: "ئێستا ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌كیه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شنگال و له‌ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه و كۆنتڕۆڵ كراوه به‌ڵام شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان پێشمه‌رگه و داعش له‌ناوچه‌كه به‌رده‌وامه".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه ده‌ست(باس‌نیوز) كه‌وتووه له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ڕۆژئاوای شنگال جگه له پچڕاندنی شاده‌ماری داعش له‌نێوان عێراق و سوریا هه‌ردوو گوندی(تلشۆر) و (گابارا) كۆنتڕۆڵ كراوه.
باس‌نیوز
