فراکسیۆنی زه‌رد، به‌ره‌جه‌نگی سنووری که‌رکووکیان به‌سه‌ر کرده‌وه
(نازم که‌بیر هه‌رکی) په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی کوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە ماوەماوە، هەرجارەو، سه‌ردانی ناوچەیەکی کوردستان دەکه‌ین؛ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندێکی فراکسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی کوردستانەوە سه‌ردانی شاری که‌رکووکمان کرد و، له‌و سنووره‌یشدا سه‌ردانی لقی سێی پارتیمان کرد و، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی لق و کارگێڕەکاندا کۆ بووینه‌وه؛ ئینجا سه‌ردانی ئاسایش و پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کانی که‌رکووکمان کرد؛ پاشانیش سه‌ردانی به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌مان کرد له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له‌و سنوورەدا. سه‌ردانی دووبزیشمان کرد که بەینێ لەمەوبەر، هێزه‌کانی پیشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش، لەوێ دەرسێکی چاکیان بە داعش دا".
(هه‌رکی) گوتیشی: "ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یش ئەوە بوو په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییەکی زیاترمان هەبێ و، لە نزیکیشەوە بزانین پێشمەرگە چی‌یان کەمە و، دوای شتەکان بگرین."
