فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه: رزگارکردنی شنگال زۆر زۆر نزیک بووه
فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له شنگال "قاسم سمێر" رایگه‌یاند: "ئاماده‌کاری بۆ ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی رزگارکردنی شنگال ته‌واو بووه و له ماوه‌یه‌کی زۆر زۆر نزیکدا ده‌ست پێده‌کات و شنگال به‌ته‌واوه‌تی له داعش پاکده‌کرێته‌وه."
قاسم سمێر گوتی: له ماوه‌یه‌کی زۆر نزیکدا له‌ناو شنگال مژده‌ی رزگارکردنی به خه‌ڵکی ھه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ین، چونکه ماوه‌یه‌کی زۆره خه‌ڵک چاوه‌رێی ئه‌و مژده‌یه ده‌کات.
راشیگه‌یاند: "له‌ئێستادا ھیچ کێشه‌یه‌ک له شنگال له نێوان پێشمه‌رگه و په‌که‌که نیه، چونکه سه‌رۆک بارزانی رێگه نادات کێشه دروست بێت."
