وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: نابێت پەیەدە باڵادەست بێت

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: نابێت پەیەدە باڵادەست بێت
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، حکومەتی ئەمریکا نایەوێت پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، باڵادەست بێت.



مارک تۆنەر، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە ئەمریکا پابەندە بە سەلامەتی و یەکێتی خاکی سوریا، هەر لەو چوارچێوەیەشدا، ئەمریکا پەیەدەی ئاگادارکردووەتەوە، کە ”ھەوڵەکانی نەخاتە گەڕ بۆ دروستکردنی ناوچەی خۆبەڕێوەبردن“.



مارک تۆنەر ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەمریکا پشتگیریی پەیەدە ناکات و چەکیشییان پێنادات، تەنھا لە رێگەی ھێرشە ئاسمانییەکانەوە پشتگیریی شەڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەکات، چونکە ”ھێزێکی کاریگەری سووریایە لە دژی داعش“.



جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، کە دەبێت ھەموو ناوچەکانی سووریا لە چەکدارانی داعش پاک بکرێنەوە و ھەموو خەڵکەکان بگەڕێندرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ”دەبێ ئەو دڵەڕاوکێیەی بەرامبەر داعش ھەیە نەمێنێت و ئارامی و ئاسایش بگەڕێندرێتەوە خاکی سووریا“.









باسنيوز
Top