بەفر حاجی ئۆمەرانی سپی کردووە و، هێشتا لێی دەبارێ
(محەممەد مێرگەسووری) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە 24 سەعاتی رابردوودا لە دەڤەری مێرگەسوور، 31 ملم باران باران باریوە، كۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵیش گەییشتووەتە 243.8 ملم، كەچی لە ساڵی رابردوودا تا ئەم كاتە 364 ملم باران و 4 سم بەفر باریبوو".
هاوكات سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی چۆمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە شەوی رابردووەوە تا ئێستا لە ناوچە جیاجیاكانی سنووری چۆمان بەفر دەبارێت، بە تایبەتی لە شارەدێی حاجی ئۆمەران، تا ئێستایش بەفربارین بەردەوامە".
