سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکەمین سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سەربازی دیاریکرد
حاکم شاکر هۆرمزیار، سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی سەربازی هەرێمی کوردستان بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ وەکو یەکەمین سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی سەربازی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووم".
حاکم شاکر شەریف حوسێن هۆرمزیار لەدایکبووی ساڵی 1956 لە کەرکووک.
سەرۆکی پێشووی دادگای تێهەڵچوونەوەی سنووری هەولێر و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بووە.
خوێندنی سەرەتایی لە کەرکووک تەواوکردووە و تا دوا قۆناخی خوێندن لە هەولێر خوێندوویەتی.
رووداو
