به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باشووری كه‌ركووك كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كانی پۆلیسی نێو شاری كه‌ركووك كۆلۆنێل عادل زه‌ینه‌لعابدین راگه‌یاند: "ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی كه‌ی ئۆی روویداوه كه ده‌كه‌وێته 15 كیلۆمه‌تر باشووری كه‌ركووك.
نازانرێت بۆمبه‌كه كه‌ی و له‌لایه‌ن كێوه دانراوه. بۆمبه‌كه كه له‌ژێر ئۆتۆمبێله‌كه دانرابوو له نزیك خاڵی ده‌روازه‌ی شاره‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه شۆفیری ئۆتۆمبێله‌كه به سه‌ختی بریندار بووه. به‌ڵام دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی كه‌ركووك گیانی له‌ده‌ستدا. شۆفێره‌كه كارمه‌ندی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور بووه. ره‌نگه ته‌قینه‌وه‌كه ئامانج لێی خاڵی پشكنینی پۆلیس بووبێت".
