پێشمەرگە له شنگال سێ هێرشی له‌سه‌ریه‌كی داعشی شكاند
فەرماندەی لیوای 12ـی پیاده‌ی ھێزی پێشمەرگە و به‌رپرسی میحوه‌ری شنگال عه‌مید (عێزه‌دین سه‌عدۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "سه‌عاتێك له‌مه‌وبه‌ر تیرۆریستانی داعش له گه‌ڕه‌كی قه‌ڵای سمایل‌به‌گ و ستی‌زه‌ینه‌ب هێرشیان كردە سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له شارۆچكه‌ی شنگال، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچیان دانه‌وه و، سێ جار له‌سه‌ریه‌ك پێشمه‌رگه داعشانی شكاند."
عه‌مید (عێزه‌دین) ده‌یشڵێت، دوای تێكشكاندنی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیش گه‌یشتن و، تیرۆریستانیان بۆردومان كرد؛ ئێستا ڕه‌وشه‌كه ئارام بووه‌ته‌وه و خۆشبه‌ختانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌لامه‌تن و داعشانیش كوژراو و بریندارێكی زۆریان هه‌یه.
