راوێژکارێکی بان کی موون بەڵگە لەسەر تاوانەکانی داعش کۆدەکاتەوە

راوێژکارێکی بان کی موون بەڵگە لەسەر تاوانەکانی داعش کۆدەکاتەوە
راوێژکاری تایبەتی بان کی موون، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، کە کار بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان دەکات لە دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، بۆ ئەوەی تاوانەکانیان بە جینۆساید بناسرێت.

رۆژی هەینی 6ـی تشرینی دووەمی 2015، ئەداما دینگ راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ فەرهاد ئەترووشی، پارێزگای دهۆک تاوتوێی گوزەران و رەوشی ژیانی ئاوارە ئێزدییەکان و ئاوارەکانی خوارووی عێراقیان کردووە.

هەروەک ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئەداما دینگ ئاماژەی بەوە کردووە، کە ھاتووە تا بەڵگە لەسەر تاوانەکانی داعش کۆبکاتەوە و بیگەیەنێتە نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بە جیھان بناسێنێت.

راوێژکارەی بان کی موون پێشوازیکردنی هەرێمی کوردستانی لە ئاوارەکانی خواروو و نێوەڕاست عێراق و رۆژئاوای کوردستان و سوریا بە ”هەڵوێستێکی گەورە دەزانێت“ و سوپای گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.









باسنیوز
Top