چاودێرێکی سیاسی: پێویستە ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی نوێ بکرێتەوە
(ئازاد سرێشمەیی) چاودێری سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی:" هەمو لایەنەکان باش دەزانن، کاتێک ڕێککەوتنی ستراتیژی لە نێوان پارتی و یەکێتی هەبوو، بە هاوبەشی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبرا، لەو ماوەیەدا توانرا دەستکەوتی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان تۆمار بکەن، لەوانە لە ڕوویی ئاوەدانی، سیاسی، هەموو ئەو دەستکەوتانەی لە بەغدا بە دەست هاتوون، لە سایەی ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژیە بووە، کە پێکەوە لەو قۆناغە کاریان کردووە، لە پاش فراوانبوونی ئەو ڕێککەوتنە نەتوانرا ئەوەی لە رابردوو بکرێت، ئێستا بکرێت، هەموومان دەبینین هەرێمی کوردستان بە چ ئاقارێکدا دەڕوات، بۆیە من ئێستایش پێموایە چەند بهشداری لهحکوومەت كهمتربێ، لایەنی حوکمڕانی هەبێت و لایەنی ئۆپۆزسیۆنیش هەبێت، باشترە لەوەی هەموویان لە ناو دەسەڵات بن و لە دەرەوەیش ئۆپۆزسیۆن بن، بەمەیش ئەزموونی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نابێت.
(سرێشمەیی) گوتیشی: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ستراتیژی و نوێ کردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە بۆ ئەم قۆناغە باشترین شتە، چونکە ئیدارەدانی وڵات بە پارتی و یەکێتی دەکرێت، هەندێک لایەن هێشتا زۆریان ماوە بتوانن جلەوی دەسەڵات بگرنە دەست و حوکمڕانی لەم وڵاتەدا بکەن.
