مه‌كته‌بى سیاسیى (پ_د_ك) و شاندێكى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان كۆبوونه‌وه
له دانیشتنه‌كه‌دا كه مه‌حمود محه‌مه‌د و رێبوار یه‌لدا ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و ره‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامى یه‌ده‌كى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌حمه‌د كانى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى كوردستانى و عێراقى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماده‌ى بوون، میرانى باسى له ره‌وشى ئێستاى عێراق به گشتى و كوردستان به تایبه‌تى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه به‌رده‌وام بوونى ئه‌م جۆره دیدارانه ئه‌نجامى ئه‌رێنى ده‌بێت بۆ یه‌كریزى كوردستان و ئه‌م كۆبونه‌وانه خێرى هه‌مووانى تێدایه وله هه‌ر شوێنێك ئارامى هه‌بێت بۆ ئێمه ئه‌رێنییه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ، به‌لام به داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن خه‌ریكى دروستكردنى نائارامین له ناوخۆماندا و هه‌رێم به‌ره‌و ئاقارێكى مه‌ترسیدار ده‌به‌ن .
گوتیشى هه‌موومان ده‌بێت كار له سه‌ر دیدى جیاواز بكه‌ین و بیرى هاوبه‌ش به‌هێزتر بكه‌ین. میرانى راشیگه‌یاند ویستمان چوار سالى ئارام و هێمنمان هه‌بێت به‌لام به‌داخه‌وه گۆڕان نه‌هاتنه ژێر ئه‌و باره و گۆڕین ئه‌وه نییه كه ئه‌م منداڵ و گه‌نجانه فێرى شتى نامۆ و نه‌خوازراو بكه‌ین له ناو كۆمه‌لگادا ، ئێمه ناچاربووین له گرتنه‌به‌رى ئه‌و رێكارانه به‌رامبه‌ر گۆڕان و داوامان لێ‌كردن كه نه‌هێلن كێشه‌كه گه‌وره‌تر بێت، به‌لام گوێیان له ئێمه نه‌گرت.
هه‌روه‌ها سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى رایگه‌یاند كه پێكهێنانى حكومه‌ت گرێبه‌ستێكه و هه‌ر كاتێك لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بوو به گرێبه‌سته‌كه ده‌توانرێ ههلوهشێندرێ و چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م دۆخه له كاره هه‌ره گرنگه‌كانى ئێمه‌یه و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى بالاى كوردستان له سه‌رووى هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى تردایه.
لاى خۆیه‌وه به‌لێن عه‌بدوڵلا ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان وێراى سوپاسگوزارى خۆى بۆ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ى كه لێیان كراوه و گووتى نابێت ره‌فتارێك بكرێت كه سه‌قامگیرى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى تێك بچێت و خه‌مى ئێمه ئه‌وه‌یه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك پێگه‌ى كوردستان و كورد له عێراق و ناوچه‌كه و جیهان لاواز بكرێت و ئه‌مه ترسناكترین شته.
هه‌روه‌ها به‌لێن عه‌بدوڵلا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه په‌رله‌مانتاران رۆلێكى زۆر خراپیان دێت و راگه‌یاندنیش به‌نزینێكى زیاترى به‌م ئاگره‌دا كرد.
هه‌روه‌ها داواى كرد كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به هه‌ستێكى نیشتمانپه‌روه‌رى كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى كوردستان.
