مه‌سروور بارزانی: عێراق له بنه‌ماوه ده‌وڵه‌تێكی سه‌رنه‌كه‌وتووه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/11/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (خافێر نارت) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا كرد.
له دیدارێكدا، دۆخی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش و چۆنیه‌تی فراوانكردنی قه‌باره‌ی هاوكاریی و یارمه‌تییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وڕووپا بۆ هه‌رێمی كوردستان تاوتوكرا و گفتوگۆیش له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وڕووپا بۆ بنبڕكردنی رێچكه‌ی په‌یداكردنه سه‌ربازی و بازرگانییه‌كانی داعش كرا.
له‌وباره‌وه (خافێر نارت) رایگه‌یاند، ئێوه له ئیسپانیادا دۆستی زۆرتان هه‌یه، داعش به‌بێ ئه‌و رێچكانه‌ی پشتیان پێ ده‌به‌ستێ ناتوانێ له مه‌یدانی جه‌نگدا به‌رده‌وام بێت و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، بنبڕكردن و بڕینی ئه‌و رێچكانه پێویستی به به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژیی و پێكه‌وه‌كاركردن هه‌یه، چونكه له‌ناوبردنی داعش بۆ ئێمه پێویستییه‌كی گرینگه. په‌یوه‌ست به شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی (مه‌سرور بارزانی) رایگه‌یاند، تا ئێستا له ئاستی پێویستدا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ له‌ناوبردنی داعش نه‌بووه و دواكه‌وتنی ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه‌ش باجه‌كه‌ی بۆ ئێمه و گشت ناوچه‌كه قوڕسه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر كێشه و قه‌یرانه مێژوویی و مه‌زهه‌بیه‌كان و دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانیی عێراق، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، عێراق له بنه‌ماوه ده‌وڵه‌تێكی سه‌رنه‌كه‌وتووه، بۆیه پێویسته له بونیاد و سنووره‌كان و شێوازی پێكهاتنیدا گۆڕانكارییه‌كی دراماتێكی بكرێت.
