ستیڤ وارین: ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه‌ چه‌كى زیاتر پێشكه‌شى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بكات كه‌ له‌ دژى داعش شه‌ڕ ده‌كات

ستیڤ وارین: ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه‌ چه‌كى زیاتر پێشكه‌شى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بكات كه‌ له‌ دژى داعش شه‌ڕ ده‌كات
كۆڵۆنێل ستیڤ وارین گوته‌بێژ به‌ ناوى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ به‌غدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ نیازه‌ چه‌كى زیاتر پێشكه‌شى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بكات كه‌ له‌ دژى تیرۆریستانى داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هێزى سوریاى دیموكراتیك له‌ باكوورى سوریا له‌ دژى داعش پێشڕه‌وییان كردووه‌ و نزیكه‌ى دووسه‌د و بیست و پێنج كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان له‌ سنوورى گوندى هۆل كۆنترۆڵ كردووه‌ .

ستیڤ وارین ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا له‌ دژى داعش له‌ ناوچه‌ى هۆل به‌ پاڵپشتیى هێرشى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بووه‌ كه‌ حه‌ڤده‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر داعش و حه‌فتا و نۆ تیرۆریستى داعش كوژراون . راشیگه‌یاند كه‌ له‌ رێگه‌ى ئاسمانه‌وه‌ چه‌كى زیاتر بۆ هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا ده‌خه‌نه‌ خواره‌وه‌ .
Top