كه‌نه‌دا: پێشمه‌رگه كاریگه‌رترین هێزی دژ به داعشه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/11/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (برونۆ ساكۆمانی) باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی دوا هه‌ڵبژاردنی كه‌نه‌دا و بڕیاری خۆكشانه‌وه‌ی له هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و درێژه‌دان و به‌رده‌وامیدان به زیاتركردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا له هه‌ردوو بواری سیاسی و ئابووری كرد. له‌باره‌وه (برونۆ ساكۆمانی) وێڕای دووپاتكردنه‌وه له كاركردن بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری گه‌وره، ئاماژه‌ی به ئازایه‌تی و كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، تا ئێستا ئێوه كاریگه‌رترین هێزی دژ به تیرۆریستانی داعشن و شایه‌نی ده‌ستخۆشی و سوپاسكردنن و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك كه‌نه‌دا له پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام ده‌بن. هه‌روه‌ها گوتی: كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له سێبه‌ر و فه‌رامۆشكرابوو، به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه بێته ده‌ره‌وه و به جیهانی پشان بدات، كه له‌و ماوه‌یه‌دا چیتان ئه‌نجامداوه.
له‌به‌رامبه‌ردا (مه‌سرور بارزانی) له‌لای خۆیه‌وه سوپاسی خۆی پێشكه‌شی بالیۆز (برونۆ) كرد بۆ هه‌وڵ و پشتیوانییه شه‌خسیه‌كانی له دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا و دووپاتی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی شه‌راكه‌تێكی به‌هێز و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كه‌نه‌دا له‌كاركردندا به‌رده‌وام ده‌بێت.
